٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٢٢
مەرجەعییەتی عێراق: پەسەندکرانی یاسای هەڵبژاردنەکان، پێشەکیە بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ئێستا

نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق هەمواری دەستوری هەڵبژاردنەکانی بەتەنیا ڕێگای دوورکەوتنەوە لە سەرهەڵدانی قەیران لە عێراق زانی و خوازیاری خێراتر کردنی ئەو ڕەوتە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەبدولمەهدی کەربەلایی" گوتاربێژی ئەمڕۆی نوێژی هەینیی کەربەلاو نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، وێڕای پێداگری لەسەر ئاشتیانەبوونی ناڕەزایەتییەکان، ڕشتنی خوێنی خەڵکی عێراقی بە حەرام ڕاگەیاند.

بەپێی نووسینی ماڵپەڕی سومریە، نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق، بارودۆخی ئەو وڵاتەی بە "قەیرانێکی مەزن" وەسف کرد و خوازیاری هەڵس وکەوتی هێمن و بەدور لە توندوتیژیی بوو لەگەڵ ناڕازییاندا.

ناوبراو پەسەندکرانی یاسای هەڵبژاردنیی پەرلەمانی و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی بە پێشەکییەک زانی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای عێراق و پێی داگرت؛ هەموارکراوی یاسای هەڵبژاردنەکان تەنیا ڕێگاچارەی کێشەو گرفتەکانە.

خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی عێراق لە یەکی ئۆکتۆبری ڕابردووـەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کەم وکوڕیی ڕاژەکاریی گەیاندن، بێکاری و گەندەڵیی دەسپێبوو و هەتا بەمڕۆ لە بەغداو نزیک بە دە پارێزگای ناوەندی وباشووریی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

........
340